نۆرینگەی گیادەرمانی شیفا Shafa Phytoclinic
گوڵ و گیای دەرمانی ، لە سروشتەوە بۆ ئێوە
25/07/2022
هەموو بەرهەمە سروشتی و خۆماڵیەکانی کارگەی #بەهار لامان بەردەستە
#بەرهەم #سروشتی #سرکە #ئاوتک #زەیت
بەڕێزان لە بەرهەمەکانمان کە بریتین لە #چەکەرەی #گەنم، #ماش، #نیسک، #شمڵی و..هەر ئێستا لای خۆمانو لە بەشی میوە وسەوزەی مارکێتەکانی ماجدی مۆڵ،فاملی مۆڵ،کارفور گۆیژە و دانیاسیتی، بەردەستن
28/06/2022
ئازیران ،
سەرجەم بەرهەمەکانی کارگەی بەهارمان لایە
Watch this reel by shafa_health_center on Instagram dndm • Odyssey
سڵاو بەڕێزان لای ئێمە لە
نۆرینگەی شیفا
چەکەرەی فرێش و وشکی گەنم ،جۆ، نۆک،نیسک،ماش بەردەستە
سلێمانی، جادەی ئۆرزدی ، بازاری ڕۆژان ( سەرووی بازاری دەوەن ) بەرامبەر تاقیگەی باوک
07706432666
چەکەرەی فرێشی گەنم ،جۆ، نۆک،نیسک،ماش بەردەستە لە جادەی ئۆرزدی ، بازاری ڕۆژان ( سەرووی بازاری دەوەن ) بەرامبەر تاقیگەی باوک
بەڕێزان سڵاوتان لێ بێ
چەکەرەی فرێش و وشکی گەنم ،نۆک ، نیسک ،جۆ و ماش مان لایە، بۆ داواکردن سەردانمان بکەن یاخود پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە 07706432666
گەیاندنمان هەیە بۆ ناو شاری سلێمانی
21/06/2022
کۆلێرا و ڕووەکی پزیشکی
بەکتریای Vibrio cholera بەکتریای جۆری گرام نێگەتیڤە ، دوو بایۆتایپی هەیە ( (classical and El Tor لەگەڵ سێ سترۆتایپ (Ogawa, Inaba and Hikojima).
گوشندەیی ئەم بەکتریایە بەهۆی ژەهرێکی ئیندۆتۆکسینە کە پێی دەوترێت choleragen کە دەنوسێت بە ڕیسێپتەری glycoconjugate receptors خانەکانی هەناو وە دەبێتە هۆی زیاد بونی ڕێژەی Cyclic adenosine monophosphate هەر کاتێک cAMP لە خانەدا زیاد بوو ئەوا ڕێژەیەکی زۆر لە شلەمەنی لە خانەکەوە دێتە دەرەوە، بەم جۆرە خانەکانی هەناو ڕێژەیەکی زۆر ئاو و خوێ لەدەست دەدەن لە ڕێگای سکچوون و ڕشانەوە. لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو لە خانەکان دێتە دەرەوە ڕەنگی پیسایی سپی دەبێت وەکو ڕەنگی ئاوی برنج rice-water stool
لەبەر ئەوەی بەکتریای کۆلێرا زۆر بڵاو نیە توێژینەوەی زۆر کەم کراوە لەسەر روەکە پزیشکیەکان و کاریگەریان بۆ لەناوبردنی ئەم بەکتریایە، بەڵام جەند توێژینەوەیەکی گرنگ کراوە بۆ لەناوبردنی نەخۆشی کۆلێرا بە بەکارهێنانی روەکە پزیشکیەکان بە دوو ڕێگا :
1. چەند ڕوەکێک کاریگەریان هەیە لەسەر بەکتریای کۆلێرا ئەویش بە ڕێگری کردنی نوساندنی ژەهری کۆلێرا بە دیواری خانەوە گرنگترینیان
• ڕوەکی غافث Agrimonia eupatoria L.
• ڕوەکی توتڕک Rubus fruticosus L
• ڕوەکی شیلک ragaria vesca L.
2 چەند ڕوەکێک کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر بەکتریای کۆلێرا هەیە ئەویش بە تێکشکاندنی دیواری بەکتریای کۆلێرا وەک
• مێخەک Syzygium aromaticum
• جاترە Thymus vulgaris
3- ڕۆڵی ئەزمون و کاری ئەندامانی کۆمەڵەی ڕوەکناسانی کوردستان ...
بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵە لەم چەند ڕۆژەدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە بۆ لەناوبردنی ئەم پەتایە ئەویش بە سوود وەرگرتن لە ئەزمونی چەند ساڵەیان لەم بوارەدا، ئە ڕوەکانەی بەکارهاتوون وەکو ئەزموون :
1. سیر sativum Allium بە پێی توێژینەوە ڕێژەیەکی کەم لە ڕۆنی سیر کاریگەریەکی زۆری Vibriocidal هەیە لەسەر تێکشکاندنی بەکتریاکە بە بەراورد بە تیتراسایکلین.
2. هەنار P. granatum بە پێی توێژینەوە توێکڵە سپیەکەی ناوەوەی هەنار زۆر بەهێزە بۆ لەناوبردنی بەکتریای کۆلێرا
3. سماق (ترش) Rhus coriaria کە پێکهاتەی dioxo-6-hydroxycyclohexadiene-4-carboxilic acid تێدایە دەبێتە هۆی تێکشکانی دیواری بەکتریا وە دژە ئۆکسانی 2,2-diphenyl-1-picrylhydrazyl (DPPH) تێدایە
سوپاس بۆ هاوکاری بەڕێزان :
١- جلال سید کریم / بایۆلۆجیست ٢- رەنج فاروق/ بایۆلۆجیست
٣- لەنیا اکرام/ یاریدەدەری پزیشک
٤- دلێر محمد/ ئەزموونداری گیادەرمانی
٥-عوسمان صالح/ ئەزموونداری گیادەرمانی
٦- فاروق عمر/ ئەزموونداری گیادەرمانی
د. ساکار احمد عبداللە
لێپرسراوەی بەشی توێژینەوەی زانستی کۆمەڵەی ڕوەکناسان / لقی سلێمانی.
سەرچاوەکان :
References
1. Sharma, A., Patel, V.K. and Chaturvedi, A.N., 2009. Vibriocidal activity of certain medicinal plants used in Indian folklore medicine by tribals of Mahakoshal region of central India. Indian Journal of Pharmacology, 41(3), p.129.
2. Komiazyk, M., Palczewska, M., Sitkiewicz, I., Pikula, S. and Groves, P., 2019. Neutralization of cholera toxin by Rosaceae family plant extracts. BMC complementary and alternative medicine, 19(1), pp.1-14.
3. Paluch, Z., Biriczova, L., Pallag, G., Marques, E.C., Vargova, N. and Kmoníčková, E., 2020. The therapeutic effects of Agrimonia eupatoria L. Physiological Research, 69(Suppl 4), p.S555.
4. Holmgren, J., 1981. Actions of cholera toxin and the prevention and treatment of cholera. Nature, 292(5822), pp.413-417.
5. Deen, J., Mengel, M.A. and Clemens, J.D., 2020. Epidemiology of cholera. Vaccine, 38, pp.A31-A40
6. Rattanachaikunsopon P, Phumkhachorn P. Antimicrobial activity of elephant garlic oil against Vibrio cholerae in vitro and in a food model. Biosci Biotechnol Biochem. 2009 Jul;73(7):1623-7. doi: 10.1271/bbb.90128. Epub 2009 Jul 7. PMID: 19584531.
7. Petrovska, B. B., & Cekovska, S. (2010). Extracts from the history and medical properties of garlic. Pharmacognosy reviews, 4(7), 106–110. https://doi.org/10.4103/0973-7847.65321
8. Bilal, M., 2016. In Vitro Antimicrobial Activity of Garlic (Allium Sativum) Against Clinical Isolates of Vibrio Cholerae. Journal of Rawalpindi Medical College, 20(4), pp.312-316.
9. Al-Dhaher, Z.A., 2013. Evaluation of Antibacterial Activity of Aqueous Extracts of Pomegranate Peels, Green Tea Leaves and Bay Leaves against Vibrio cholera. The Iraqi Journal of Veterinary Medicine, 37(1), pp.90-95.
10. Bose, S.K., Subhasis, M., Saikat, D., Mandal, S.C. and Gupta, A.S., 2010. Antimicrobial potential of Rhus semialata Murr. against bacterial diarrhoea. Journal of Pure and Applied Microbiology, 4(2), pp.879-882.
11. Olchowik-Grabarek, E., Swiecicka, I., Andreeva-Kovaleskaya, Z. et al. Role of Structural Changes Induced in Biological Membranes by Hydrolysable Tannins from Sumac Leaves (Rhus typhina L.) in their Antihemolytic and Antibacterial Effects. J Membrane Biol 247, 533–540 (2014). https://doi.org/10.1007/s00232-014-9664-x
12. Mahdi Ahmadian-Attari, M., Amini, M., Farsam, H., Amin, G., Fazeli, M.R., Monsef Esfahani, H.R., Jamalifar, H. and Bairami, A., 2016. Isolation of major active antibacterial compounds of Sumac fruit (Rhus coriaria L.). Int J Enteric Pathog, 4(4), pp.1-5.
21/06/2022
هاورێان سڵاو، هەموو کاتێکتان باش
هەروەها کە ئاگادارن دانەوێڵەو پاقلەمەنیەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی خۆراکی رۆژانەی مروڤن ولە مێژەوە شارەزایانی بواری خۆراک لە دونیادا بۆیان دەرکەوتوە کە ئەگەر بێتو ئەم خواردنانە بە شێوەی زیندو وچەکەرە کردوو دەربێت،جگەلەوەی کە ڕێژەی پێکهاتە سودبەخشەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاوبەرزدەبێتەوە ، چەندپێکهاتەی نوێ وبەسوود تیایاندا دروست دبێت ودەبن بە خواردنێکی تەواو تەندروست کە هەم بەرگیری لە چەندەها نەخۆشی مەترسیدار وەکو شێرپەنجە،شەکرە،نەخۆشی دڵ ومێشکودەمار،گورچیلە،گەدە وریخۆڵەوپیری وچرچی پێست و...... دەکەن ولە هەمان کاتدا یارمەتی لەش دەدەن خۆی پاک بکاتەوە لە مەوادە ژەهراویەکان و زاڵ بێ بە مل زۆربەی ئەو نەخۆشیانەی کە مرۆڤی ئەم سەردەمە بە دستیانەوە دەناڵێنن. بویە ئێمە وەکوو (نۆرینگەی گیادەرمانی شیفا)بە ئامانجی خزمەتکردن بە بواری تەندروستی کۆمەڵگەکەمان وناساندنی ئەم بەرهەمانە بە هاوڵاتیە بەڕێز وخوشەویستەکانمان دەستمان کردووە بە دروستکردنی چەندین جۆری (چەکەرەی فرێش و وشکی هاڕاو) بەم شێوەیە:
چەکەرەی فرێشی گەنم ۲٥۰ گرام ۲۰۰۰ دینار
چەکەرەی فرێشی جۆ ۲٥۰ گرام ۲۰۰۰ دینار
چەکەرەی فرێشی نۆک ۲٥۰ گرام ۲۰۰۰ دینار
چەکەرەی فرێشی نیسک ۲٥۰ گرام ۲۰۰۰ دینار
چەکەرەی فرێشی ماش ۲٥۰ گرام ۲۰۰۰ دینار
بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07706432666
یان سەردانمان بکەن لە سلێمانی ،جادەی ئۆرزدی ،سەروو بازاری دەوەن ،بازاری رۆژان بەرانبەر تاقیگەی باوک ،
نۆرینگەی گیادەرمانی شیفا
بە هیوای لەش ساغی هەمولایەکتان
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Website
Address
As Sulaymaniyah
0046